له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی تاران به ناوی شاهین زه‌وقیته‌بار و دوو شارومه‌ندی به‌هایی له گورگان و شیراز به ناوه‌كانی نیكان مه‌وه‌ده‌ت و ئه‌رمه‌غان یه‌زدانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شاهین زه‌وقیته‌بار و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نیكان مه‌وه‌ده‌ت شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی گورگان له هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه. هاوكات له شاری شیراز، شارومه‌ندێكی دیكه‌ی به‌هایی به ناوی ئه‌رمه‌غان یه‌زدانی پێش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.