شه‌وی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی زێوه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوه‌كانی جه‌لال فه‌ره‌جی، ڕه‌عنا و ڕۆژان خووران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی جه‌لال فه‌ره‌جی، ڕه‌عنا و ڕۆژان خووران و ئه‌و سێ شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.