کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ند له‌ سێ شاری ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ند له‌ سێ شاری ئێران 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: بێهرووز میربه‌لووچ زهی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ز ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میرجاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی بێهرووز میربه‌لووچ زهی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری و مامۆستای زانكۆی ته‌ورێز به‌ ناوی ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، چالاكێكی مه‌ده‌نی كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و ڕێبه‌ریده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه‌.