ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌وانه ژنێك له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شارستانی كه‌هنووج ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئۆتومبێلی ئه‌و سێ شارومه‌نده له جاده‌ی كه‌هنووج بۆ چابه‌هار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕاگیراوه و هه‌ر سێ سه‌رنشینی ماشێنه‌كه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه ناسناوی دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان شیرانی و ڕه‌ستگاری ڕاگهیێنداروه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چه‌ندین به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی پارێزگای خووزستان كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون.