له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی زه‌بیحۆڵڵا ڕه‌حمه‌تزایی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، سه‌عید جه‌ماڵزهی خه‌ڵكی زاهیدان و خالد كاشانی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی زه‌بیحۆڵڵا ڕه‌حمه‌تزایی و سه‌عید جه‌ماڵزهی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له سنووری ڕووته‌ك ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس به‌دوای مێرمنداڵێكی به‌لووچ به ناوی خالد كاشانی كه‌وتوون و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.