له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له ناوچه‌ی سفیده‌كی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
ناسناوی ئه‌و سێ شارومه‌نده به‌لووچه بریتیه له: “سه‌عید شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، “مێهدی شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “مێهرۆڵڵا شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ. شایانی باسه كه ئه‌و سێ هاووڵاتیه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
