سێ بریندار شۆڕشی “ژینا” كه هه‌ر یه‌كه‌وه چاوێكیان له ده‌ست داوه ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هێرش نه‌قشبه‌ندی” ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی دانیشتووی تاران كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٣١ خه‌رمانانی ١٤٠١ چاوێكی له ده‌ست دابوو ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره. هه‌روه‌ها دوو برینداری دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی “پارسا قوبادی” و “ئه‌میر ولایه‌تی” كه پاش هه‌ڵواسینی بهنێرێك له‌لایه‌ن شاره‌داری تارانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندران. له هه‌واڵێكی دیكه دا هێزه ئیتلاعاتیه‌كانی بووشێهر ڕۆژی ڕابردوو “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” زیندانی سیاسی پێشوویان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له كاتی به‌ندكرانیدا ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی كچ بڵاو كردبوو.