ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سێ ئه‌ندامی خێزانێكی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئیسماعیل، ئه‌فشار و ئه‌فشین كوردته‌مه‌ندانی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری ته‌فتان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئیسماعیل كوردتمه‌ندانی و ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه‌یان هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كوڕی ته‌مه‌ن ١٩ و ٢١ ساڵ به ناوه‌كانی ئه‌فشار و ئه‌فشین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.