ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، “مه‌ریم، مه‌یسه‌م و مه‌هسا به‌سیرته‌وانا” سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی “مێهران به‌سیر ته‌وانا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری فوومه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشان كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌سیر ته‌وانا و هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. “مێهران به‌سیر ته‌وانا” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سه‌ومه‌عه سه‌را به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.