سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له گوندی “كانی مه‌لا”ی پیرانشار به ناوه‌كانی “سوره‌یا، سه‌دره‌دین و عه‌بدۆلڕه‌حمان قه‌یته‌ران” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
“سوره‌یا قه‌یته‌ران” ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ و “عه‌بدۆلڕحمان و سه‌دره‌دین قه‌یته‌ران” له ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
