له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی بانه به ناوی سامان كه‌ریمی و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی فه‌رزانه ڕه‌شیدی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سامان كه‌ریمی كه پێشتر به كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ما به ئێعدام مه‌حكووم و پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكه‌ی له دیوانی باڵای وڵات ئازاد كرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات هاوژینی ئه‌و چالاكه سیاسییه به ناوی فه‌رزانه ڕه‌شیدیش له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.