سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه له شاری ئادانا و دیاربه‌كری باكووری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و به‌تایبه‌تی هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكی ئوستانی هه‌ده‌په‌یان به ناوه‌كانی “هلین كایا و مه‌حمه‌ت قاراكیش” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئادانا له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دژی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و هۆنه‌ری ئه‌و شاره، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی ده‌ركرد و به‌و بۆنه‌وه ٣٨ چالاكی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له‌و دوو شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌سانه ماڵه‌كانیانی به وردی پشكنیوه و سووكایه‌تییه‌كی زۆری به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكانه كردووه.