کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “زانا منبەری” لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکانی سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زانا منبەری لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکانی

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “زانا منبەری” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە له‌ گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوا دەستبەسەرکرا.

“زانا منبەری”، خوشکەزای “پەیمان منبەری” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، لە شاری سنەیە و ڕۆژی ڕابردوو به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی زانا ڕوون نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی چاره‌نووسی ناوبراون.