ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، دوو ژنی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ له شاره‌كانی تاران و گونبه‌دی كاڤووس له‌لایه‌ن هێزه حكوومه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ژنێك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری گونبه‌دی كاڤووس له ئوستانی گوڵستان سه‌رپۆشه‌كه‌ی تۆڕ دا و هاواری كرد ئازادی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به توندووتیژی و بێڕێزی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “له‌یلا زیافه‌ر” بێژه‌ری ته‌له‌فزیوون و موعه‌لیمی شێوازی وتوووێژ و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “له‌یلا” پاش كومه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیوونی ڕژیم قه‌تع كرد و له شۆڕشی “ژینا” حیجابی ئیجباری تۆڕ دا و پشتیوانی له خه‌ڵك كرد.