ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، دوو ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی پارێزگای هۆرمۆزگان به ناوه‌كانی “مێهدی نی‌ك عه‌هد” و “مه‌جید نی‌ك عه‌هد” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی نی‌ك عه‌هد” و “مه‌جید نی‌ك عه‌هد” ئه‌ندامی باڵای حیزبی “میانه‌ڕه‌وی و گه‌شه‌پێدان” و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشانی “نامه‌ی ئه‌میر” بوون. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییان بۆ به‌شداریی كردنیان له مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌میشه زیندووان “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” و “سینا مه‌ڵایه‌ری” گه‌ڕاندۆته‌وه.