ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردن، دوو بلاگر و چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شارستانی ڕه‌مشكی سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د پیرایش” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “سه‌عید به‌لووچ” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “محه‌ممه‌د پیرایش” كه‌م ئه‌ندامه و به بیانووی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له حكوومه‌ت و گاڵته‌كردن به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “سه‌عید به‌لووچ” چالاكی مه‌ده‌نی خێزانداری خه‌ڵكی شاری قه‌لعه گه‌نج به‌هۆی چالاكییه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.