ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “پویا خزری” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و “به‌ختیار ساسانی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری “مه‌هاباد هێرشیان كردوته سه‌ر “پویا خزری” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگۆیزی به‌ندیخانه‌ی ورمێ كردوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیكی دیكه به ناوی “به‌ختیار ساسانی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزراوه. جێگایی ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو چالاكوانه له‌به‌رده‌ستدا نیه و چاره‌نووسیان به ناروونی ماوه‌ته‌وه.
