ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دتاهیر حسێنپور” خه‌ڵكی نه‌غه‌ده و “حۆجه‌تۆڵڵا ڕافعی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “محەممەدتاهیر حسێنپور”، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و هۆكارێكی دیاریكراو، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حۆجه‌تۆڵڵا ڕافعی” موعه‌لیم و زیندانی سیاسی پێشوو كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له زیندانی ئێڤین ئازاد كرابوو، له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گیرا. هه‌روه‌ها ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و چاندنی ٤٠ نه‌مام له ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه مه‌حكووم كراوه.