ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، نووسه‌رێكی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی ڕۆزیتا ڕه‌جایی و پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی جوڵفا به ناوی ئیڵماز مێهرعه‌لی به‌یگلوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆزیتا ڕه‌جایی پاش بانگگران بۆ لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌ته‌كانی ته‌بلیغ دژی نیزام“، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا“، “تۆڕدانی حیجابی ئیجباری” و “له‌قاودانی توێژینه‌وه‌كانی دادسه‌را” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢ش به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان سزا درابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی جوڵفا به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئیڵماز مێهرعه‌لی به‌یگلوو و وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و شارومه‌نده، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.