ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، دوو چالاكی مه‌دنی بە ناوەكانی ئەعزەم ناسری و حەسەن سەیفی خەڵكی شارستانی شیروان له پارێزگای خۆراسانی شومالی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه ئەعزەم ناسری و حەسەن سەیفی له بواری پاراستنی كولتوور و زمانی كوردانی شومالی خۆراسان چالاكن و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی یووسف قوربانی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.