ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز و ئیلام به ناوه‌كانی ئه‌سعه‌د سدیقی و ساسان چه‌مه‌ن ئارا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌سعه‌د سدیقی له گوندی كاومه‌له و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ساسان چه‌مه‌ن ئارا هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا برای ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له تۆڕی ئێكس نووسی: ساسان له‌لایه‌ن لقی لێپرسینه‌وه‌ی ئیلام ڕاگه‌یێندراوێكی له سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتنی نایاسایی به ده‌یتاكان و سیسته‌می كۆمپیۆته‌ری وه‌رگرتووه و كاتێك ویستوویه چاوی به پارێزه‌ره‌كی بكه‌وێت، له‌لایه‌ن ٩ ئه‌ندامی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه ساسان چه‌مه‌ن ئارا پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوو.