ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی حسێن میربه‌هاری و كه‌یسان شه‌هابی له شاره‌كانی تاران و ئیزه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكێكی مافی منداڵان به ناوی حسێن میربه‌هاری له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها له شاری ئیزه، چالاكێكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا به ناوی كه‌یسان شه‌هابی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێنكی نادیار كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، میدیاكانی كۆماری ئیسلامی باسیان له ڕفاندنی ٥٣ شارومه‌ند له ئوستانی فارس كردووه.