کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌شهه‌د

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌شهه‌د 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “هاشم ئه‌مینی” و “ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌بری” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌دوای به‌شداری له‌ مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئه‌میرجه‌واد ئه‌سعه‌دی” له‌ قوربانیانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مه‌شهه‌د، ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كرابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ “هاشم ئه‌مینی” و “ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌بری” بانگهێشتی كه‌ڵانته‌ری كران، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراون.