کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ یاسووج

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ یاسووج 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی یاسووج به ناوه‌كانی دكتۆر “ئیمان ده‌ستیار” و  “شه‌هاب محه‌ممه‌دیان” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

“ئیمان ده‌ستیار” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ناوبراو له‌ مانگه‌كانی خه‌رمانان و به‌فرانباری ١٤٠١، پاش بانگكران بۆ لقی ٧ی دادسه‌رای یاسووج ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، “شه‌هاب محه‌ممه‌دیان” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.