له ڕۆژانی ڕابردوودا، باوكی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “هووشه‌نگ ئال محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٦٣ و چالاكێكی هونه‌ری خه‌ڵكی بابۆل به ناوی “ئه‌میر باباخانی”، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “هووشه‌نگ ئال محه‌ممه‌دی” باوكی زیندانی سیاسی، “حۆجه‌ت ئال محه‌ممه‌دی” له شاری ئیزه، به تونووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و باوكه دادخوازه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕفاندنی باوكیان میدیایی نه‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “ئه‌میر باباخانی” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و خه‌ڵكی شارستانی بابۆل، به‌هۆی دانانی بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كراوه.