دوو چالاكی مافی ژنان به ناوه‌كانی “هه‌مڕاز سادقی” و “مه‌ریه‌م دریسی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی ئێڤین و شیراز كران.
“هه‌مڕاز سادقی” له كچانی شه‌قامی ئینقلابی تاران و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، به‌یانی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیندانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. ناوبراو پێش ڕۆیشتنی بۆ زیندان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیدا نووسی: به‌یانییه‌ك كه به ئێڤینه‌وه ده‌ست پێ بكات، ڕۆژێك به ئازادییه‌وه كۆتایی پێ دێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “مه‌ریه‌م دریسی” خوێندكاری ناڕازی خه‌ڵكی كازروون، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی سێ ساڵ زیندان و لێدانی ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق، بانگهێشتی لقی ئیجرای ئه‌حكامی شیراز كرا. ئه‌و خوێندكاره به تۆمه‌تی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، بێڕێزی به ڕێبه‌ری و ته‌بلیغ دژی نیزام به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو.