ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، دوو چالاكی بواری مافی ژنان به ناوه‌كانی “فروغ ته‌قیپور” و “مه‌رزیه فارسی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “فروغ ته‌قیپور” و “مه‌رزیه فارسی” و ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه‌یان به ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵك، ده‌یان كه‌سیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
