ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی مافی ژنان به‌ناوه‌كانی “مه‌حبووبه ئیسماعیلی” له شاری ته‌ورێز و “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” له تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
“مه‌حبووبه ئیسماعیلی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی لوردگان له‌كاتی سه‌فه‌ركردن بۆ تەۆ‌رێز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه پێشتریش پێنج ساڵ له زیندانی ورمێ زیندانی كرابوو. هه‌روه‌ها “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” نیگاركێش و كاریكاتۆریستی ناسراوی ئێرانی و زیندانی سیاسی پێشوو، پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. شایانی باسه كه ناوبراو پێشتر و له ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به بیانووی كێشانی كاریكاتۆرێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن شه‌به‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگری له مافی كاریكاتۆریسته‌كان خه‌ڵاتی ئازایه‌تی وه‌رگرت.
