کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ خاش و تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ خاش و تاران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و خاش به‌ ناوه‌كانی “مه‌هسا به‌دیعی” و “سه‌عدۆڵڵا خاركووهی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌هسا به‌دیعی له‌ ڕێگه‌ی په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیه‌وه‌ ڕاهێنانی به‌ كۆمه‌ڵێك منداڵ كردووه‌ و تیووری فراژوو یان گه‌شه‌ سه‌ندنی داروینی به‌ منداڵان وتووه‌ته‌وه‌. ڕۆژیه‌ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كردووه‌. ناوبراو نان ئاوه‌ری دایكی پیر و كوڕه‌كه‌یه‌تی و ئێستا دۆخی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێك چووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ كرێكارێكی شاغڵ له‌ دووكانێكی میكانیكی له‌ شاری خاش به‌ ناوی “سه‌عدۆڵڵا خاركووهی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.