له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی حسێن ڕه‌ونه‌قی و محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێحسانی فه‌رد له شاره‌كانی تاران و نه‌جه‌ف ئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، پێش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حسێن ڕه‌ونه‌قی، باوك و براكه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرابوون و ڕۆژی ڕابردووش، ئه‌و چالاكه سیاسییه له هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێحسانی فه‌رد هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.