ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌رده‌بیل به ناوی “غوڵامڕه‌زا ئه‌سغه‌ری” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها “فه‌رهاد زار‌ع” برای هه‌میشه زیندوو “میلاد زاڕع” له شاری بابۆل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌رده‌بیل هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “غوڵامڕه‌زا ئه‌سغه‌ری” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و چالاكه سنفیه، موعلیمی خانه‌نشینكراو و له جانبازانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقه و سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان به‌شداری ئه‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “فەرهاد زار‌ع”، یەکێک لە بنەماڵەی دادخوازانی شاری بابۆل و برای “میلاد زار‌ع”، یەکێک لە قوربانییانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لەلایەن هێزەکانی حکوومەته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دەستبەسەر کرا.” میلاد زار‌ع”، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.