ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشەممە ٢٨ و ٢٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی بە ناوی “هیوا لەتیفی” و خەڵکی شاری سەقز و “فه‌رهاد پورئه‌حمه‌د” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، هێزە حکوومەتییەکان بە باتۆم هێرشیان بردۆته سه‌ریان و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه لهبهردهت دا نییه.
