له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی به‌لووچ له چابه‌هار به ناوی مه‌هیم ڕه‌حمه‌تزهی نیا و خوێندكارێكی زانكۆی ته‌ورێز به ناوی عه‌لی په‌روین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئیتلاعیه‌كانی چابه‌هار به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌هیم ڕه‌حمه‌تزهی نیا و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی په‌روین خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز كه پێشتر به شه‌ش تاكوو دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم و به بارمته ئازاد كرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه.