ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢١ و٢٢ی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی سه‌جاد حائێری خه‌ڵكی ئیلام و دانیشتووی ده‌ماوه‌ند، هه‌روه‌ها ئه‌رسه‌لان شێخ بووزینی خه‌ڵكی گوندی بێمزوورتێی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شەوی شەممە ، سەجاد حائێری، برای ئەحمەدڕەزا حائێری زیندانی سیاسیی کورد، کە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی ماوەی به‌ندكرانی بۆ زیندانی قزڵحه‌ساری کەرەج ڕاگوێزرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی لە شاری دەماوەند دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەكشەممە، ئەرسەلان شێخ بۆزینی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی گوندی “بێمزوورتێ”ی شنۆ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.