له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره و بۆكان به ناوه‌كانی سامان خالدیان و شوانه شیربه‌یگی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سامان خالدیان، هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی گوندی نساره و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. هه‌روه‌ها، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی شوانه شیربه‌یگی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.