له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و مه‌ریوان به ناوه‌كانی عه‌لی قه‌بچاق شاهی و فایق باستان ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی چواری پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، عه‌لی قه‌بچاق شاهی ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، له هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له شاری مه‌ریوان، شارومه‌ندێك به ناوی فایق باستان خه‌ڵكی گوندی سۆفیبله له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.