له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو برای خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی كامبیز و چالاك محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری مهاباد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی دوو برای خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی كامبیز و چالاكی محه‌ممه‌دی و ئه‌و گه‌نجه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.