له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و سه‌قز به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د لوتفیفه‌ر ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و ئه‌یووب جه‌وانپوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد هێرشانی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د لوتفیفه‌ر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی ئه‌یووب جه‌وانپوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌كی ١١ی گۆڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لیپرسینه‌وه و لێدان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه.