ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد و بۆكان به ناوه‌كانی مێهران خه‌دیری پور و ئیسماعیل ئیسماعیلپور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، مێهران خه‌دیری پور پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها له شاری بۆكان، شارومه‌ندێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ به ناوی ئیسماعیل ئیسماعیلپور به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.