ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌لێكان به ناوی ئێحسان خودادادی و منداڵێكی كاری ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ له زاهدان به ناوی عادڵ بارانزهی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌لێكان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئێحسان خودادادی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری زاهدان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجانی ئه‌و شاره و منداڵێكی كاری ته‌مه‌ن ١٣ ساڵیان به ناوی عادڵ بارانزهی ڕفاندووه.