له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه به ناوه‌كانی “ئاروین نیكپه‌ی” و “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌می” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە حكوومه‌تیه‌كان بەبێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “ئاروین نیكپه‌ی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژەیە كه ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، “ئاروین نیكپی” برای “ئارمان نیكپی”، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری سنه ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌می” له گوندی “قوڵیان” و ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.