ڕۆژانی دووشه‌ممه و شه‌ممه ٣ و ١٥ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن ئاهار” و “مه‌سعوود نه‌زه‌رنیا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام ڕۆژی شه‌ممه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “مه‌سعوود نه‌زه‌رنیا” و ئه‌و شارومه‌نده‌ی به بیانووی دانانی ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “حه‌سه‌ن ئاهار” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خێزاندار، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.