کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد 1 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، دوو برای خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د به‌كری و خالد به‌كری له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د و خالد به‌كری و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.