کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ بۆكان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گڵۆڵانی سه‌روو”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ ناوه‌كانی “هێمن به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و “سۆران ئه‌رشه‌د” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ هه‌ر دوو خێزاندار و خاوه‌ن منداڵن. ڕۆژی سێشه‌ممه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كانیان و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی هێمن به‌هرامی و سۆران ئه‌رشه‌د له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.