کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری سه‌قز 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی مه‌ولاناوای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ به‌ ناوه‌كانی “هیوا فه‌یزی” و “حسێن فیروزی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هیوا فه‌یزی پێشتر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بووه‌ و به‌ بیانووی پێدانی وام بانگهێشتی شاری سه‌قز و له‌وێ دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، ٢٠ ئۆتۆمبێلی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی مه‌ولاناوا و وێڕای پشكنینی ماڵی هیوا فه‌یزی، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی هاوژین و منداڵه‌كانی دا گرتووه‌. له‌ هه‌مان كات دا، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم كه‌شاوه‌رزێكی زه‌حمه‌تكێش به‌ ناوی “حسێن فیروزی”یان ڕفاندووه‌ و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی دیار نییه‌.