کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد و زاهیدان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد و زاهیدان 2

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “تاها كه‌تانی” و خوێندكارێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ ناوی “سه‌عید سارانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تاها كه‌تانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “له‌ج”ی سه‌ر به‌ شاری مهاباد بۆ دووهه‌مین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكێكی خوێندكاری به‌لووچ به‌ ناوی “سه‌عید سارانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له‌ جاده‌ی نێوان زاهیدان بۆ میرجاوه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.