ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و سنه به ناوه‌كانی ئاسۆ قه‌له‌نده‌ری” و “ڕه‌زا كاوه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “ئاسۆ قه‌له‌نده‌ری” و ناوبراویارن به بێڕیزی و ئازاردانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها، هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سنه “ڕه‌زا كاوه”یان له شوێنی كاره‌كه‌ی له شیركه‌تی “سه‌رزه‌مینی ئێرانیان” له بلواری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
