ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی لارستان و چابه‌هار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكێكی ژنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شارستانی لارستانی سه‌ر به پارێزگای فارس، به بیانووی هه‌نجارشكێنی و بڵاوكردنی كلیپی بێ حیجاب له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی پلانی سه‌ر به شارستانی چابه‌هار به ناوی “عابد چالاك” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له نێو دووكانه‌كه‌ی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوارزاوه‌ته‌وه.