له ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی ئاشار له به‌لووچستان به ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریم زایی” و خوێندكارێكی زانكۆی فه‌نی ته‌ورێز به ناوی “ئێحسان فه‌ریدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی مێرمنداڵێكی به‌لووچیان به ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریم زایی” له ده‌ورووبه‌ری پاسگای شارستانی ئاشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، خوێندكارێكی زانكۆی فه‌نی ته‌ورێز به ناوی “ئێحسان فه‌ریدی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئاكامێكی نه‌بووه.