له‌ماوه ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلعه‌زیز ده‌رك زهی” خه‌ڵكی زاهیدان و “سینا به‌هه‌شتی” خه‌ڵكی ئه‌راك له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی به‌لووچیان ده‌ستپێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ نزیك به ١٦ كه‌س بێسه‌ر و شوێن كراون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه “عه‌بدۆلعه‌زیز ده‌رك زهی” خه‌ڵكی گوندی شورشادی سه‌ر به ناوچه‌ی كورینی زاهیدان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌راك به‌ناوی “سینا به‌هه‌شتی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
